یاری بۆ کورد::Game For Kurd یاری بۆ کورد::Game For Kurd
recent posts

بەپەلە

recent posts
random posts
دادەبەزێت ...
random posts

دۆزینەوەی مۆبایل لەکاتی ونبوونی یان دزرانی


ئەگەر هاتوو ئامێرەکەت ون کرد دەتوانیت بەم شێوەیە بیدۆزیتەوە و زانیاریەکانی ناوی ڕەشبکەیتەوە!
بۆ هەر ٣ سیستەمەکە ٣ هەڵبژاردنت هەیە کە بریتیە لە  ring, lock, erase (زەنگ لێدان، قفڵکردن، سڕینەوە). بۆ ئەوەی بە تەواوی شوێنی ئامێرەکەت بدۆزیتەوە با GPS ی ئامێرەکەت کاربکات بە بەردەوامی، وە پێش وون بونی ئامێرەکەت پێویستە هەژماری تایبەت بە ئامێرەکەت زیاد کردبێت بۆ نموونە بۆ ئەندرۆید جی مەیڵ و بۆ ئای ئۆ ئێس ئەپڵ ئایدی و بۆ ویندۆس فۆن هەماژماری مایکرۆسۆفت.


-  ئەگەر هاتوو ئامێرەکەت لە ناو ماڵ یان شوێن کارەکەت ون کردبو و نەت زانی لە کوێدا دات ناوە ئەوە ring هەڵبژێرە ئامێرەکەت لە هەرکوێیەک بێت زەنگ لێدەدات و لەسەر نەخشە پیشانی دەدات بەو مەرجەی پەیوەست بێت بە ئینتەرنێتەوە، وەئەگەر نا لە هەرکاتێك پەیوەست بێت بە ئینتەرنتەوە ئامێرەکە زەنگ لێدەدات.

- ئەگەریش ئامێرەکەت لای کەسێك بوو یان لە شوێنێك ونت کردبوو دەتوانیت لە ڕێگای هەڵبژاردنی lock ئامێرەکەت قفڵبکەیت و کۆدی سەربخەیت بەو جۆرەش ئەو کەسەی ئامێرەکەی لایە ناتوانیت ئامێرەکە بە کاربێنێت .

- ئەگەریش دڵنیایت ئامێرەکەت بە دەستناگاتەوە ئەوە هاڵبژاردنی erase  بکە بۆ ئەوەی سەرجەم داتاکانی ناوی بسڕێتەوە .


دۆزینەوەی مۆبایلی ئەندرۆید
Find My Device بەرنامەیەکی خۆڕیی ئەندرۆیدە و لەڕێگایەوە شوێنی ئامێرەکەت دەزانیت ئەگەر بێت و پەیوەست  بێت بە ئینتەرنێتەوە وە ئەگەر ئینتەرنێتی نەبوو لەو کاتەدا ئەوا دواین شوێنت لەسەر نەخشە پیشان دەدات کە پەیوەست بوە بە ئینتەرنێتەوە.
لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە بەم ناونیشانە 


دۆزینەوەی ئای ئۆ ئێس
بۆ دۆزینەوەی ئامێرەکانی ئەپڵ پێویستت بە Find My iPhone دەبێت، بەڵام پێش ون کردنی ئامێرەکەت پێویستە iCloud دانابێت و لە ئایکڵاود Find My iPhone چالاكکردبێت


دواتر بەرنامەی Find My iPhone بکەرەوە، لیستی سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵت پیشان دەدات کە هەمان ئەپڵ ئایدیت داوەتێ وەكو ئایفۆن، ئایپدا، ئایپۆد.


ئەگەر تەنها یەک ئامێریت هەیە بۆ نموونە تەنها ئایفۆنت هەیە و ونت کردوە دەتوانیت لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە سەردانی icloud.com بکەیت و هەژمارەکەت داخڵ بکە و کلیك لە Find My iPhonee بکە.


پاشان ئامێرەکەت دیاری دەکەیت و دەتوانیت هەڵبژاردنەکانی ring, lock, erase بەکاربێنیت کە لەسەرەوە باس کراون.


دۆزینەوەی ویندۆس فۆن
لە ویندۆس فۆنیش بەهەمان شێواز دەتوانیت ئامێرەکەت بدۆزیتەوە، سەرەتا بەم شێوەیە Find my phone چالاك بکە.


بۆ ویندۆس ١٠ بڕۆ Settings>>Update & Security>>Find My Phone

دواتر سەردانی account.microsoft.com/devices بکە لە ڕێگای وێبگەڕی کۆمپیوتەرەکەتەوە و لەسەر ئامێری مەبەست کلیك لە 
Find My Phonee بکە.

دواتر شوێنی ئامێرەکەت دەبینیت و هەڵبژاردنەکانی ring, lock, erase بەکاربێنیت کە لەسەرەوە باس کراون.


بەڕێوەبەر :یاری بۆ کورد

بەڕێوەبەر : هەندرێن بۆس

يوتيوبەرێکی کوردم و گرنگی بە شتی نوێ و جیاواز دەدەم لە بواری زانیاری و تەکنەلۆژیا ، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بەرەو پێش بردنی تەکنەلۆژیا لە کوردستان .

  1. دۆزینەوەی مۆبایل لەکاتی ونبوونی یان دزرانی >>>>> Download Now

    >>>>> Download Full

    دۆزینەوەی مۆبایل لەکاتی ونبوونی یان دزرانی >>>>> Download LINK

    >>>>> Download Now

    دۆزینەوەی مۆبایل لەکاتی ونبوونی یان دزرانی >>>>> Download Full

    >>>>> Download LINK

    ReplyDelete

لێدوانەکان



ئەگەر بابەتاکانی ماڵپەڕەکەمانت بەدڵە هیوادارین هەمیشە سەردانمان بکەیت ، تەنها ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ بەشداربوون لە ماڵپەڕەکەمان بۆ ئەوەی یەکەم کەس بیت کە بابەتەکانمان ً ببینیت ، یان دەتوانیت نامە بنێریت بە داگرتنی دوگمەی دەنگ ...

پەیوەندیمان پێوە بکە

دەربارەی من

ناوم ( عەبدووڵا ) یـە حەزم بە بواری زانیاری و تەکنەلۆژیایە دەمەوێ لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە سوود بە هەموو خەڵکی کوردستان بگەیێنم .

سەبسکرایبم بکە لە یوتوب

لایکی پەیجەکەمان بکە

كۆی گشتی سەردانەکان

هەموو مافێک پارێزراوە بۆ

یاری بۆ کورد::Game For Kurd

2017